سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا

02:59 - 27 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "حەبیب دەرویشی"، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"  دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

حەبیب دەرویشی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.