دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران

21:05 - 25 بەفرانبار 2723

شەوی هەینی، ٢٢ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ناسێح مورادی و ئومید ئەحمەدی"، خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەم دوو کۆڵبەرەیان بە فیشەکی ساچمەیی پێکاوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەییەوە، دەست و پشتیان بریندار بووە و بە مەبەستی وەگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.