هاووڵاتییەک پاش بانگهیشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا

11:48 - 25 بەفرانبار 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، ناسر محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٨ ساڵەیە زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو؛ هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کورد بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لەهۆکاری بانگهێشتکران و دەسبەسەرکرانی ناسر محەممەدی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.