سزای لەسێدارەدرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری هەرسین لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا

11:45 - 25 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، سزای لە سێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "هادی نەزەری و سەید حوجەت میری" خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

ئەو دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوون.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو دوو زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.