سنووری نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

11:28 - 24 بەفرانبار 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانبار، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "هادی مەنسووری، پارسا زولفەقاری و بورهان ڕەحیمی"، خەڵکی ڕوانسەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم سێ کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سێ کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی لاقیان بریندار بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی چوارشەممە، ٢٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "نەبی وەیسی"، خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.