عوسمان دادوەند بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

15:46 - 23 بەفرانبار 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان دادوەند"، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "بادیناوێ"ی پیرانشار پاش ئامادەبوون لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزا قەهرەمانی ساعەتلوو" بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

عوسمان دادوەند جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.