کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

14:55 - 23 بەفرانبار 2723

شەوی چوارشەممە، ٢٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "نەبی وەیسی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە تەمن ٢٧ ساڵە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

نەبی وەیسی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.