برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
19:29 - 22 بەفرانبار 2723
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٢ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەکبەر ڕازنەهان" و "دڵاوەر فەرامەرزی"، خەڵکی گوندی "تین"، سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە.
ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.