مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی ڕەحیم عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:00 - 21 بەفرانبار 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحیم عەبدوڵڵاهی"، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی محەممەد، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕەحیم عەبدوڵڵاهی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.