برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

16:56 - 21 بەفرانبار 2723

شەوی سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرشاد ڕۆستەم‌نژاد"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر"، سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا پشت و دەستی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "یووسف چووپانی"، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری بانە تەقەی لێ کرا و لاقی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە.