کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار کرا

20:45 - 19 بەفرانبار 2723

شەوی دووشەممە، ١٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەمیر ئیلاهی"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود و بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری نەوسوود تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا شانی بەتوندی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کراوە.