هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا

11:09 - 19 بەفرانبار 2723

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سیامەند مینا" خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی گوندی "گردەبەردان" لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزێکی زۆری ئیتلاعات، کاژمێر ٣ی بەرەبەیانی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی بەسەر ماڵی ناوبراویان داداوە و دوای پشکنینی ماڵ، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و کۆمەڵێک کەرەستەی شەخسی خۆی و "پێشەوا"ی کوڕی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. 

چەند شایەدحاڵێک باسیان لەوە کرد کە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، هێزێکی زۆری لیباس شەخسی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بە چەندین ماشێنی سوارییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی
" سیامەند مینا" و بە بەرچاوی ماڵ و منداڵەکەیەوە دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەریی ناوبراو زانیارییەکی دروست و ورد لەبەر دەستدا نییە.