لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی ئیلام لە زیندانی قزڵحساری کەرەج

18:27 - 18 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "کەیۆمەرس غوڵامی"، خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزڵحسار کرابوو.

کەیۆمەرس غوڵامی، پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن میدیا نێوخۆییەکان یان ناوەندە فەرمییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.