شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:01 - 18 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جبرەئیل ئەحمەدپوور"، تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی "گردکاشان"، سەر بە شاری شنۆ،لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پاش بێڕێزیکردن بە ئەندامانی بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەحمەدپوور بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی جبرەئیل ئەحمەدپوور زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.