حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا

19:19 - 15 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید (عەلی) مورادیان"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.