سنە؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:35 - 14 بەفرانبار 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان مینبەری"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پاش بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان، پێیان ڕاگەیەندراوە کە کوڕەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەیە.

ئارمان مینبەری تەمەنی ٢٢ ساڵە، کوڕی لوقمان و قەدریەیە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.