موسەیب فەتاح بەیگی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا

16:50 - 14 بەفرانبار 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موسەیب فەتاح بەیگی"، خەڵکی ئیلام، پاش بانگهێشتگران بۆ لقی ٣ی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر بە تۆمەتی "بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی"، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

موسەیب فەتاح بەیگی، سەرماوەزی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر  و پاش چەند مانگ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئیلام ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە لەدایکبووی ٩ی بەفرانباری ١٣٦٤ە.