دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:15 - 12 رێبەندان 2723

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕادمان سلێمانی"، کوڕی حامید، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم هاووڵاتییە خاوەنی قوماشفرۆشیی سلێمانی لە دیواندەرەیە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.