جەبار وەیسی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

19:41 - 11 رێبەندان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەبار وەیسی"، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت سەر و دەموچاوی بریندار بووە و لە بەشی ئای سی یووی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان خەوێندرابوو.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرکشی ساچمەکان چوونەتە نێو مێشکی ئەم کۆڵبەرەوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

جەبار وەیسی، خەڵکی گوندی "جۆجار"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانییە کە شەوی دووشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار بوو.