بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی لێدانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

19:02 - 11 رێبەندان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "بێهنام شەریفیان"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە هۆی لێدانی هیزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەتوندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لاق، نێوقەد، پشت و ڕوخساری ئەم کۆڵبەرە بە هۆی لێدانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بەتوندی بریندار بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە ئێستا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە خەوێندراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هیزە نیزامییەکانی حکوومەت بە چەکی کڵاشینکۆف لەم کۆڵبەرەیان داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت چاو و دەستی ئەم کۆڵبەرەیان بەستووە و لێیان داوە.

بێهنام شەریفیان خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.