پیرانشار؛ هاووڵاتییەک پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

22:29 - 10 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید خزرنژاد"، کوڕی فەتاح، خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە پیرانشار، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئومید خزرنژاد، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.