بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:36 - 10 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بەشات"، خەڵکی گوندی "برایم ئاباد"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە، دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی، بێئاکام بووە.

ئەمیر بەشات تەمەنی ٣٠ ساڵە، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.