دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە نەغەدە

02:12 - 14 بەفرانبار 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد جۆخور (ئەمینی‌فەر)"، خەڵکی گوندی "ئالیاوێ"، سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و هاوکات لەگەڵ بێڕێزیکردن بە بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەند: ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.