سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

20:53 - 9 رێبەندان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "محەممەدڕەزا قوربانی" کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە ماددەی هۆشبەر بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەو بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی قزڵحسار کرابوو.

محەممەدڕەزا قوربانی خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلامە و پینج ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران، مەحکووم کرابوو.