دەسبەسەرکرانی هاوولاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد

17:10 - 8 رێبەندان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، یەکی رێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان حاجی خزری"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تاڵاو"، سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاوولاتییەیان دەسبەەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەوم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سلێمان حاجی خزری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.