لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵكی بۆکان لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس
                    
                    14:52 - 8 بەفرانبار 2723
                
            
            سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "کەریم ئەمینی خا"، خەڵكی بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.
ئەم زیندانییە بەتەمەنە، پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.