لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان

14:45 - 8 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ڕامین فەقیری"، خەڵکی گوندی شاری کەنگاوەر، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئەم زیندانییە تەمەن ٢٧ ساڵە، لە سێ ساڵ پێش ئێستاوە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.