حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کرماشان لە زیندانی بیرجەند جێبەجێ کرا

18:40 - 7 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەد حەساری"، خەڵکی کرماشان، لە زیندانی بیرجەند جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە تەمەن ٥٥ ساڵە، پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و لەلایەن ناوەنددە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوکمی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، بە بێ ئیزنی ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.

محەممەد حەساری خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.