حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی سنە، جێبەجێ کرا

18:33 - 7 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەدڕەزا میهرەبان"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانبار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرابوو.

ئەم زیندانییە چوار ساڵ پێش، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدادەردان مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.