مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

19:11 - 12 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئاروین ڕەشیدپوور"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری مەریوان، بەتوندی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری "ساوجی"ی مەریوان، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا، لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی بووعەلیی مەریوان کراوە.