برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

11:13 - 6 بەفرانبار 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیوان محەممەدزادە"، خەڵکی شاری ڕەبەت، سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری "کێلێ"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لاقی بریندار بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.