سنە؛ بەیان فەرەجوڵڵاهی بانگهێشتی دادگا کرا

23:35 - 4 بەفرانبار 2723

بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە چالاکە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بانگهێشتی لقی یەکی داداگای ئینقلابی سنە کراوە و دەبێ ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار، بە مەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگرییەکانی لە دادگادا ئامادە بێت.

ڕۆژی شەممە، ٤ی خەرمانان، بەیان فەرەجوڵڵاهی بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

شەوی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردبوو.

بەیان فەرەجوڵڵاهی بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.