برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

23:23 - 4 بەفرانبار 2723

شەوی یەکشەممە، ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "موختار شیعری"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری نەوسوود تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەنە دەرمانییەکان کراوە و دۆخی گشتیشی جێگیر ڕاگەیەندراوە.