کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا
                    
                    09:32 - 2 بەفرانبار 2723
                
            
            ڕۆژی هەینی، یەکی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەیووب محەممەدزادە"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، بریندار کرا.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووو، لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.