حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کامێران لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا

19:59 - 30 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "فەرزاد گوڵمحەممەدی"، کوڕی جەواد، خەڵكی گوندی "پاڵنگان"، سەر بە شاری کامێران لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، ئەم زیندانییە تەمەن ٣٢ ساڵە، سەرلەنوێ بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە کرابوو.

فەزاد گوڵمحەممەدی ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەزیش بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و پاش دوو ڕۆژ ڕەوانەی بەندی گشتیی زیندانی سنە کرابوو.

ئەم زیندانییە پێشتر، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیندراوە.