کرماشان؛ هێرش و پشکنینی ماڵی کەیۆمەرس ئەمیری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:35 - 28 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەیۆمەرس ئەمیری، شاعیر و نووسەری خەڵکی کرماشان و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شاعیرە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، هەندی کولوپەلی تاکەکەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

کەیۆمەرس ئەمیری، ناسراو بە لەک ئەمیر، پێشتر بە هۆی بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی نەورۆز لێپرسینەوەی لێ کرابوو و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە ناچار بە هەڵوەشانەوەی بەرنامەکانی شێعرخوێندنەوە کرابوو.

لەم نووسەرە تاکوو ئێستا چوار کتێب لەژێر ناوەکانی "مرثیه‌ای برای تو"، "گورستان یخ‌زده"، "دیوان شعر خریوه" به زمنای لەکی و "افسانه‌های لکی"، چاپ کراون.