سنە؛ بانگهێشتکرانی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران

09:52 - 26 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەیووب غوڵامی"، خەڵکی سنە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە هۆی چالاکی لە دنیای مەجازیدا، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لەم هاووڵاتییە کردووە کە لە ئەگەری بەردەوامبوون لە چالاکییەکانی دژی حکوومەتی ئیران، سزای یاسایی بەسەردا دەسەپێنن.

ئەیووب غوڵامی پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازاد کراوە.