بۆکان؛ حەسەن مەردانی بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن مەردانی"، خەڵكی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت تۆمەتبار کردووە و ئەم حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
حەسەن مەردانی، ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.
حەسەن مەردانی، ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی ڕەزبەر، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.
حەسەن مەردانی، شەوی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.