دێولان؛ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی فەریدە وەیسی

02:49 - 24 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی فەریدە وەیسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا، فەریدە وەیسی سەبارەت بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بەرگریی لە خۆی کردووە.

دادوەر لەم دادگایەدا، بابەت و ڤیدیۆکانی ئەم چالاکە مەدەنییەی سەبارەت بە "ژنوشیاری"، وەکوو فاکتەر بۆ پڕوپاگەندە دژی نیزام ناو بردووە.

فەریدە وەیسی، ڕۆژی ١٩ی سەرماوەز، بانگهێشتنامەیەکی بۆ ئامادەبوون لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی دێولان سەبارەت بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"،  پێ گەیشتبوو.

بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩، ئەم چالاکە مەدەنییە لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرابوو.