شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

02:34 - 24 سەرماوەز 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی سەرماوەز، شێرکۆ حیجازی، ، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لێژنەی فووتباڵی سەقز بە دانانای بارمتەی ٢ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لێژنەی فووتباڵی سەقز لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا.

شێرکۆ حیجازی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەدا کەوتووەتە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، ئەم چالاکە مەدەنییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شێرکۆ حیجازی لەبەر دەستدا نییە.