حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا

01:48 - 23 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "عوبەید مەحموودی"، خەڵکی ڕوانسەر، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرابوو.

ئەم زیندانییە، ڕەزبەری ١٤٠٠، بە تۆمەتی "کەشتنی بەئەنقەست"ی ژنێک دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

عوبەید مەحموودی، خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی "قوری قەڵا"، سەر بە بەشی شاهۆی شاری ڕوانسەر بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.