شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا

01:42 - 23 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لێژنەی فووتباڵی سەقز لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە ڕەوانەی بەشی دابڕگەی زیندانی سەقز کراوە.

شێرکۆ حیجازی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەدا کەوتووەتە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، ئەم چالاکە مەدەنییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شێرکۆ حیجازی لەبەر دەستدا نییە.