بۆکان؛ سەعدوڵڵا ڕەسوڵپوور بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

20:04 - 22 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، سەعدوڵڵا ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.

ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٣ ساڵە، سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان"، بە ٩ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو.

سەعدوڵڵا ڕەسووڵپوور، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.