زیندانی نەغەدە؛ جەماڵ عەلیزادە نێردرایە مورەخەسی

04:03 - 21 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، لە زیندانی نەغەدەوە نێردرایە مورەخەسی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ، مورەخەسیی پێ دراوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە قۆناغەکانی دادڕەسیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و پاش جێبەجێکرانی حوکمەکەشی، دادستانی پیرانشار ئیزنی گرتنی پارێزەری پێ نەداوە.

ڕۆژی سیشەممە، ٧ی خەرمانان، جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە، خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئوجاقلوو"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ میدیا دژبەرەکان"، بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.

شەوی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی جەماڵ عەلیزادە و بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

جەماڵ عەلیزادە، بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.