زیندانی نەغەدە؛ حوسێن مەحموودپوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

04:01 - 21 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن مەحموودپوور"، کوڕی عەزیز، خەڵکی گوندی "گەرگوڵی خوارێ"، سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

حوسێن مەحموودپوور لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، ١٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی پیرانشار و ٢٥ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێدا لێپرسینەوەی لێ کراوە و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەم هاووڵاتییەیان بە "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.

حوسێن مەحموودپوور، لەدایکبووی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٥١ـە.