سۆهراب ئاویزکەن، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا

03:55 - 21 سەرماوەز 2723

ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، سۆهراب ئاویزکەن، ناڕازیی خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا.

بانەمەڕی ئەمساڵ، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە بەمەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی"، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری زەنجان مەحکووم کرابوو.

سۆهراب ئاویزکەن، خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە چوارڕێیانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرابوو.