نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی عوسمان قادری

12:08 - 20 سەرماوەز 2723

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان قادری"، تەمەن ٥٤ ساڵ و کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی نەغەدە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنێ ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە چەندین جار بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو، سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی نەغەدەیان کردووە بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکان وڵامێکی ڕوونیان پێ نەداونەتەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عوسمان قادری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.