موعید ساعدی، برای سارینا ساعدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی لقی ١٠٨ی دادگای کەیفەری ٢ی سنە کرا

11:52 - 20 سەرماوەز 2723

موعید ساعدی، برای سارینا ساعدی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، بانگهێشتی لقی ١٠٨ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کرا.

موعید ساعدی لەسەر سکاڵای دادسەرای گشتی و ئینقلاب و دادستانی سنە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی"، بانگهێشتی لقی ١٠٨ی دادگای کەیفەری ٢ی سنە کراوە.

بەپێی ئەم بانگهێشتانەمەیە، ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیە، دەبێ ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، لە لقی ١٠٨ی دادگای کەیفەری ٢ی سنە، ئامادە بێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، موعید ساعدی، تەمەن ١٥ ساڵ و برای سارینا ساعدی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لەگەڵ پووری خۆی بە ناوی ڕێزان ساعدی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو مێرمنداڵەیان لە بەهەشتی محەممەدیی سنە و بەهۆی هەڵگرتنەوەی فیلم دەسبەسەر کردبوو.

ئەم دوو مێرمنداڵە، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، سارینا ساعدی، تەمەن ١٦ ساڵ و کچی هاشم، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەردا بە هۆی لێدانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە باتوم لەسەری تووشی خوێنڕێژیی مێشک ببوو، پاش ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.