برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

01:59 - 20 سەرماوەز 2723

شەوی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی "پەرهام محەممەدی"، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی دێولان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.