ناسر سوڵتانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

01:43 - 20 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر سوڵتانی"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی "خورینج"، سەر بە شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی خۆی بە زیندانی نەغەدە ناساند.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی لە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ناسر سوڵتانی ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.